40
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلی بابایی ٣٨ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری شیروان سەربە پارێزگای خۆراسانی شوماڵی بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کوشتنی حکوومەتی مەحکووم کرابوو لە زیندانی حکوومەتی هەڵکەوتە لە شاری شیروان جێبەجێکرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە سێ ساڵ بەرێ ـوە لە زیندانی ناوەندی شیروان بەندکراوە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان ڕووماڵی ئەم هەواڵەیان نەکردووە و لە بایکۆتی تەواوی هەواڵگری ئەم جینایەتە هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش