شەرایت، بزوتنەوەکان و حیزبە سیاسیەکان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

وەزعییەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئیران زۆر ئاڵۆزە  و لە پەنای تەحلیلی ئەو شەرایتە ئەو پرسیارە دێتە گۆری کە داهاتوو بەرەو کووێ دەروات. ئەوەی کە چە داهاتوویەک چاووەرێی ئێران و ناوچەکە دەکات، مۆوزووعی خەباتی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و هاوسەنگی هێز لە نێوان بزوتنەوەمەڵایەتیەکان و حوکومەتە سەرکوتگەرەکانە. هەر هەنگاۆێکی بەکردەوەی بزوتنەوە جەماوەرییەکان دەتوانێت بە هەمان ئەندازە بۆ شکڵدان بە داهاتوو تەئسیرگوزار بێت. بەڵام ئەوە مەعلوومە کە ناکردرێت لە پێشدا و بەبێ لە نەزەرگرتنی وەزعی بزوتنەوەکان و هاوسەنگی هێز باس لە شکڵپێدان بە سیستمی داهاتوو، سیستمێک کە بە قازانجی کۆمەڵانی کرێکار بێت، بکەین.  لەو نێوەدا فاکتۆری زەمان یەکجار زۆر گرینگە. بۆئەوە کە بتوانین لە داهاتووی دووای رووخانی کۆماری ئیسلامی تەئسیرگوزار بین، هەر هەڵسورنێک و هەر دەقیقەیەک لە فەعالییەتی وشیارانەی هەڵسوراوان و بزوتنەوەکانو حیزبە سیاسیەکان موهیمە و مەجموعەی باکەیفییەتی ئەو پرۆسەیە کە دەتوانی ئاسۆی بزوتنەوەکان بۆ شکڵدان بە سیستمی خۆبەرێوەبەری کۆمەڵگاە روونتر بکات.

ێکێک لە فاکتۆرەکانی شەرایت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست شەر، نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی لەو وڵاتانەنن کە دەرگیری شەرن. وڵاتانی ئیسرائیل، فەلەستین، سوریە، عێراق، لوبنان و یەمەن لە ئاگرێک کە گرووپە ئیسلامیەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران  و توندرەوە کان لە بەرەی ئیسرائیلکردویانەتەوە، دەسوتێت و بزوتنەوەی دژ بە شەر، ئۆتۆماتیکەن دەبێتە بزوتنەوەیەکی سیاسی دژی حوکومەتەکانی کە لە پشت ئەو شەرانەن، کە زیاتر کۆماری ئیسلامی ێیران و ئیسراییل دەگرێتەوە.

وەزعییەتی ناو ئێران لە بەعزە خالێکدا لەگەل وەزعییەتی دەوڵەتەکانی ناوچەکە جیاوازی هەیە. یێکێک لەجیاوازیەکانئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی کە لە سیاسەتی دەوڵەتەکانی ناوچەکەدا دخالەت دەکات و شەر و ئاژاوەی لە ناوچەکە هەلئایساندووە تا خۆی لە گەزەندی شەر بەدوور کات. ئەوەی کە خەڵکی وڵاتانی دەکۆژرن یا ماڵوێران دەبن، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران مەسئەلە نیا. ئەسڵ بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران مانەوەی حاکمییەتی خۆیەتی و بۆ ئەم مەبەستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە ئاگروخۆێن بکێشرێت، بۆ ئەو ڕێژیمە مەسئەلەیەک نیا. ئێمە دەبینین کە سەرەڕای ئەو هەمووە شوعارە دژی ئیسراییلی کە لە ماوەی ئەو ٤٥ سالە داویەتی، چۆن خەڵکی زەحمەتکێشی فەلەستینی قوربانی سیاسەتە فاشیستی مەزهەبی خۆی کردووە. کۆماری ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدا کە سیاسەتی بەفەقیر کردنی خەڵک و کرێکاران و سیاسەتی سەرکوت و سێدارەی لە دژی خەڵکی شۆرشگێر و هەڵسوراوانی سیاسی لە ناوخۆی ێیران گرتۆتەبەر، لە هیچ یارمەتیەکی پوولی ،ئابوری، سیاسی و لوژیستیکی بۆ گروپە ئیسلامیەکانی سەر بەخۆی لە ناوچەکەدا درێغی نەکردووە. ئەو ڕژیمە فاسید و سەرکوتگەرە لە جیاتی ئەوە کە حەقدەستی کرێکاران و خانەنشینان بدات، گروپە ئیسلامیەکانی سەربە خۆی  لە هەر بارەوە تەیار دەکات.

کۆماری ئیسلامی کە سرچاوەی ئەو هەموو قەیرانانەیە لە ئێران، کە گرنگترینیان قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سەرکوت و بە فەقیرکردنی کۆمەلانی کرێکارو زەحمەتکێشە، تا ئێستا بەغیری سەرکوت هیچ جوابێکی بۆ ئەو وەزعییتە نەبووە. ئاخرین گاڵتەجاری هەڵبژاردن لە ئیران نیشانی دا کە زۆربەی خەڵکی ئیران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی بە بایکۆتی ئەو گاڵتەجارییە جارێکی دیکە رایانگەیاند کە ئەو ڕژیمە گەندەڵە و سەرکوتگەرەیان ناویت.

لە قۆناخی ئیستادا کە ڕژیم ترسێکی گەورەی کە سەرهەڵدانی سەرلەنوێ شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی هەیە، پەنا بردن بە ئامرازی لەسێدارەدانی موخالیفان و  سەرکوتی هەڵسوراوانی بزوتنەوەکان و حیزبە سیاسیەکان لە کوردستان، زیاتر دەکاتەوە. بە عیبارەتێکی دیکە، کۆماری ئیسلامی ئیران لە بەرامبەر دەوڵەتەزڵهێزەکانی رۆژئاوا سیاسەتی سازش و روو بە ناوخۆی ئێران سیاسەتی سەرکوتی بێبەزەییانە لە پێش گرتووە.

لە وەها کاتێکدا١)رابتە و موناسیباتی نێوان حیزبەسیاسیەکان لە کوردستان لە گەڵ یەکتر و ٢) رابتە و موناسیباتی بزوتنەوە جەماوەریەکان لەگەڵ یەکتر، و ٣) رابتەو موناسیباتی نێوان حیزبە سیاسیەکان و بزوتنەوەکان، لە تایبەتمەندێکی یەکجار زۆر گرێنگ بەرخوردارە و تەئسیراتی هەر هەڵوێیست و کردارێکی ئێستا لە داهاتوودا دەتوانین ببینینەوە.

هەر سێ خالی سەرەوە رابتەیەکی نیزیکیان پێکەوە هەیە.

  • رابتەی حیزبەسیاسیەکانی کوردستان

تەواوی فاکتۆرەکانی وەزعییەتی ئیستا ئەوەمان پێ دەڵێت کە حیزبەسیاسەی کانی کوردستان بۆ ئەوە کە بتوانن بەربەرێکانی بکەن لە سەر مەترسیەکان، پێویستێکی تەواویان بە موناسیباتی دۆستانە و یەکگرتووانە لەگەڵ یەک هەیە. بۆ ئەو مەبەستە ئەگەر قازانج و بەرژەوەندی بزوتنەوەی کوردستان لە سەرەوەی قازانجی حیزبی دا قەرار بگرێت، ئەوە هاواهەنگی، هاوکاری و یەکگرتووی وشیارانە ی ئەحزابی سیاسی زۆر راحەتتر دەبێت. بەحسی یەکگرتنی ئەحزاب تازە نیا. خەڵکی کوردستان لە هاوکاری و یەکگرتووی حیزبەکوردستانیەکان خۆشحاڵ دەبن. لە زۆر بوواردا یەکگرتووی حیزبە سیاسیە کان دەتوانێت هەم حیزبە سیاسیە کان لە موقابیل دوژمندا بەهێزتر کات و هەم دەتوانێت تەئسیرێکی ئەرێنی دانێت لە سەر بزوتنەوە جەماوەرییەکان.

هەموان دەزانن کە ئیختیلاف نێوان ئەحزاب ئەو بەربەستە بووە کە پێشی بە یەکگرتووی حیزبەکان گرتووە. هەر بەودەلیلە سیاسەتێکی وشیارانە سەبارەت بە مەسئەلەی ئیختلاف زۆر پێویستە. لێرەدا هاوسەنگیەک لە نێوان بەرژەوەندی حیزبی و بەرژەوەندی بزوتنەوەیی لە بەرانبەر حیزبەکاندایە. ئەگەر حیزبەسیاسیەکانی کوردستان بەرژەوەندی بزوتنەوە لەسەرەوەی قازانجی حیزبی دانێن، یەکگرتووی ئاسان دەبێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە ئاماژە بەو خاڵانە پێویستە:

  • تەوافقی ئەحزاب لە سەر ئەوە کە بەرژەوەندی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان گرینگترە لە بەرژەوەندی حیزبی.
  • هەر حیزبێک کە ئیدعا دەکات کە بۆ داهاتویەکی ئازاد و دێمۆکراتیک لە کوردستان و ئێران خەبات دەکات، مونتیقەن دەبێت هیچ موشکلی نەبێت تا لە سەر ماف و خواستە دێمۆکراتکیکەکان لە گەڵ ئەحزابی دیکە بە تەوافوق بگات.
  • رەوش و مێتۆدی یا تەوافۆق و یەکگرتووی هەمووان یا هیچ نادوروستە. هەمووی ئەو حیزبانەی کە راحەتتر دەتوانن بەتەوافۆق بگەن، پێویستە کە لە دەوری خاڵهایەکی موشەخەس کۆببنەوە و هاودەنگی پێکبهێنن. دەرگاش کراوە بێت تا حیزبەکانی دیکە کە بە دەلیلی ئیختیلاف نەیانتووانیوە نەیانتووانیوە لەگەڵ ئەو کۆرە بن، دوواتر ئیمکانی پەیوەست بونیان هەبێت.
  • بو تەوافۆقی هاودەنگی ئەحزابە کوردستانیەکان، تا ناوەرۆکی ێوخاڵانەی کە لەسەریان کۆدەنگی پێویستە تا کورت و موختەسەر بێت، دەرەجەی مووەفەقییەتی زیاتر دەبێت. لێرەدا زۆر پێویستە تا لە ئەکمەلگرایی خۆبپارێزین و رەوشی یا هەموشتێک یا هیچ بەقازانجی بزوتنەوەی کوردستان نیا. بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت کە تەوافوقات لە مەرحەلەی ئەوەل دا لە سادەترین خال دەست پێبکات و لە دەوروبەری ئەو خاڵ یا غەند خالە کۆدەنگی پێک بێت و ئەحزاب ژێری ئیمزا کەن. بۆ وێنە ئێمە لە بزوتنەوەی کوردستان هیچ تەفافوقێکی ئیمزاکراو لە نێو حیزبەکانمان نیا کە بڵێت کە حیزبەکان خۆیان موتەعەهید دەزانن کە بۆ حەللی ئیختلافات هیچ کات دەست بۆ چەک نەبەن و بۆ حەللی ئیختیلافات تەنیا رێگای سیاسی، موزاکرات و مەراجیعە بە بیروڕای گشتی خەڵک پەیرەو بکەن. کۆمەڵە وەها خاڵێکی بە تەسویبی کۆنگرە گەیاندووە و ئەوە مەکتوب کراوە، بەڵام ئەوە کافی نیا و ئیحتیاجی بە ئیمزا و هاودەنگی حیزبەکانی دیکەشی هەیە. یا مەسەلەی موزاکرە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بنوسرێت و حیزبەکان ئیمزای کەن کە هیچ حیزبێک بە تاک هەول نەدات تا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی موزاکرە بکات. چەند خاڵ لەو بارەوە دیاری بکردرێت و ئەحزابی کوردستانی ئیمزای کەن: مەسەلەن ئەوەڵەن موزاکرە پێویستە عەلەنی بێت و دووەمەن هەموویا زۆربەی حیزبەکان بەئیزافەی نوێنەرانێک لە رێکخراوە جەماوەرییەکان یا ئەوانی کە ناسراون بەشدار بن و سێومەن شوێنی موزاکرە ئەمنییەتی تەواوی ببێت و لەژێر چاوەدێری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دا بەرێوە بچێت.

زۆر خالی زەروور هەیە کە دەکرێت و ئیمکانی هەیە کە تەوافوقی گشتی حیزبەکانی لەسەر بێت.

  • رابتەی نێوان بزوتنەوە جەماوەریەکان

ئێمرۆ بزوتنەوەهایەکی پێشکەوتنخواز، ئازادیخواز و مافخواز لەئارا دایە کە دەتوانین لە بزوتنەوەکانی کوردستان، کرێکاران، ژنان، مامۆستایان، خوێندکاران، ژینگەپارێزان ناو بەرین. ئەو بزوتنەوانە هەر کامێکیان لە دژی وەزعی ئێستان و بۆ گەیشتن بە مافەکانیان بە شێوازی جۆراجۆر خەبات دەکەن.

ئەوە ئاشکرایە کە قۆدرەت دەبێت بە قۆدرەت جواب بدرێتەوە. بزوتنەوە کانی کە ناومان برد، بە تەنیایی ناتوانن ئەو هێزە بەرینە پێکبهێنن تا کۆماری ئیسلامی پاشەکشەی پێبکەن و بە شکستی بکێشن. بۆیە رابتە، هاوکاری و یەکگرتووی نێوان بزوتنەوە ئازادیخواز و مافخوازەکان یەک زەرورەتی حاشا هەڵنەگرە. ئەو بزوتنەوانە پێکەوە دەتوانن هێزێکی گەورە لە دژی کۆماری ئیسلامی و سەرمایەداران پێک بهێنن. هەر بۆیە ئیرتیباتی نێوان هەڵسوراوانی ئەو بزوتنەوانە و پێکهێنانی شەبەکەیەک نێوان ئەو بزوتنەوانە لە کاتی هەستیاری ئیستادا زۆر زەروورە.

  • رابتەی نێوان بزوتنەوەکان و حیزبەسیاسیەکانی کوردستان

ئەوە یەک رابتەی موتەقابیلە. ئەگەر بزوتنەوکان فەعالانە لە دژی وەزعی ئیستا  بێنە سەر شەقامەکان، ئەوە تەئسیرێکی زۆر ئەرێنی دادەنێت سەر حیزبەسیاسیەکان. و ئەگەر حیزبە سیاسیەکانی کوردستان هاواهەنگ و هاودەنگ لە دژی ئاستەنگەکان و لە دژی کۆماری ئیسلامی بن، ئەوش بە نۆبەی خۆی تەئسیرێکی موسبەت دادەنێتە سەر بزوتنەوە جەماوەرییەکان لە ناوخۆی کوردستان و ئێران. بۆیە رابتەی موتەقابیل نێوان حیزبە سیاسیەکان و بزوتنەوەکان زۆر پێویستە.

دونیا لە بووارهایەکی زۆر جوراجۆرەوە گۆردراوە. ناسینی ئاڵوگۆرەکانی کۆمەڵایەتی و بەرۆژ بوونی حیزبەکانیش لە جێگای خۆی گرینگە. پرسیاریگرینگئەوەیەکەلەحالێکداکەخەباتلەدژیوەزعیئیستالەرێگایخەباتیبزوتنەوەکانیکرێکاری،ژنان،مامۆستایان،خۆێندکاران،خانەنشینان،ژینگەپارێزانوهتدلەئارادایە،حیزبەسیاسیەکانیکوردستانچۆندەیانهەوێتکەلەوخەباتانەدابەشداریبکەن؟حیزبەکانچۆندەتواننخۆیانلەگەلشەراتیئیمرۆیکۆمەڵگاەبێنەوە؟

بێشک بوونی رووحی ئازادیخوازانە و دێمۆکراتیک و لەسەرەوە دانانی قازانج و بەرژەوەندی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش بەسەر قازانجی حیزبیدا، دەتوانێت چرای رێگا و بەرەوپێش چوونمان بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net