شەپۆلی نوێی هێرشی هاوبەشی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆر لە بنکە و ناوچە هەستیارە سەربازییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شارەکانی ڕوانسەر، کامیاران، دیواندەرە، سەرپۆلی زەهاو، سنە، جوانڕۆ و هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکە، بنکەکانی سپای پاسداران و ناوەندەکانی پۆلیس و هێزە تایبەتەکان بە توندی کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆری گیانی و ماددیان بەرکەوتووە. ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەندێک لەم شارانە، دوکەڵی ڕەش و تەقینەوەی بەهێز بینراون و لەرزەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەریش هەست پێکراوە. هاوکات هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ڕێگاکان داخراون. هەندێک لە سەرچاوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بە هۆی توندیی هێرشەکان، ژمارەیەکی زۆر لە بنکە سەربازییەکانی سپای ڕژیم لە ناوچوون و هێزەکان ناچار بوون شوێنەکانیان بەجێبهێڵن. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net