شەپۆلی نوێی هێرشەکان بۆ سەر شارەکانی ئێران

بەرەبەیانی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران دەستی پێکرد و زیانێکی بەرچاو بەر دامەزراوەکانی ڕژیم کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە تاران لە ناوچەی ڕەسالەت و شوێنەکانی دیکە دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و لە ئیسفەهان ناوچەکانی پەیوەندیدار بە دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەکان کراونەتە ئامانج. هەروەها لە شاهین‌شەهر شوێنێکی پەیوەندیدار بە ژێرخانەکانی درووستکردنی مووشەک زیانی بەرچاوی بەرکەوتووە و لە خوڕەمشەهر و ناوچەکانی باشوور دەنگی تەقینەوە بیستراوە. بەپێی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە ٥٠ ئامانج لەوانە پێگە مووشەکییەکان، شوێنەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی مووشەک و ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کراونەتە ئامانج

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net