14

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ و ڕۆژی ڕابردووش، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری دانوستانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی دەستیان پێ کردەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، تاران و ئەلبورز بە ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە جەنگییەکان کراونەتە ئامانج و لە هەمان کاتدا پێگەی ئاسمانیی شیراز و پادگانی ئەلمەهدی لە ورمێش هێرش کراوەتە سەری، لە کاشان تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە ڕاپۆرت کراوە و لە مەشهەد هێرش بۆسەر نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆمار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم هێرشانە لە درێژەی زنجیرەی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکاندایە، بەڵام هێشتا وردەکاریی تەواو لەسەر ئاستی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.