شەپۆلی نوێی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئەرتەشی هەوایی ئامریکا و ئیسرائیل درێژەیان بە هێرشەکانیان داوە بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ئێران.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە فەردیسی کەرەج زیاتر لە هەشت تەقینەوەی بەهێز تۆمار کراوە و بە وتەی دانیشتوانی ئەو شارە بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، هێرشێکی زۆرتر کراوەتە سەر ئەو ناوچەیە. هەروەها کاتژمێر سێی سەر لە بەیانی تەقینەوەیەکی دیکەش لە کەرەج بیستراوە، بەڵام هێشتا زانیارییەک سەبارەت بە ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە. لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا دانیشتوانی بەندەر عەباس ڕایانگەیاندووە لە کاتژمێر سێی سەر لە بەیانی دەنگی فڕینی فڕۆکە و تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەورووبەری ڕێگای ٢٠ی ئیسفەند و ناوچەکانی دەورووبەری لەنگەرگەی ڕەجایی بیستراوە. 

 

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net