14

ڕۆژی ڕابردوو، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزێکی تایبەتیان بە فەرماندەیی لەشكری ٩٨ لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانیان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان فراوانتر کردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هێزانە سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنەوەی هەندێک ناوچە و درێژەدان بە هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنان. لە هەمان کاتدا وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریکا جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان لە خۆ ناگرێ و بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکە.