32
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم فه‌رمانی به ئیداراتی ده‌وڵه‌تی داوه تاكوو حیجابی كارمه‌نده ژنه‌كان چاودێری بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕه‌چاوی ناكه‌ن به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه.
به‌وتی هاووڵاتیان، ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان گوشاریان بۆ كارمه‌ندانی ژن هێناوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه یاسای حیجبای ئیجباری له‌به‌رچاو بگرن و به‌و شێوازه‌ی كه حه‌راسه‌ت بۆ جل و به‌رگ، پۆشینی مووی سه‌ر و هاتووچۆ دیاری كردووه هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن. له هه‌ندێك له ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان پۆشینی كه‌وشی پاشنه به‌رز قه‌ده‌غه كرا‌و و هه‌ڕه‌شه‌یان له ژنان كردووه كه له‌كاتی هاتووچۆدا نابێت پێڵاوه‌كانتان ده‌نگی بێت.