له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند ڕاپۆرتی ناخهه‌ژێن له سه‌ر قاچاخی به‌ربڵاوی كچان و ژنانی ئێرانی بۆ دۆبه‌ی و عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ڕه‌نج و ئازاری قوربانیانی بازه‌رگانی جینسی ده‌كات.
به وته‌ی یه‌كێك له قوربانیان، له كاتی سه‌فه‌ركردن بۆ دۆبه‌ی، ٧٥ موسافیر له ١٠٠ سه‌رنشینه‌كه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه، كچانێك بوون كه بۆ له‌شفرۆشی ده‌چوونه ئه‌ماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی. یه‌ك له‌و كه‌سانه كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی باكره بووه كه له‌لایه‌ن دایكیه‌وه به شێخێكی عه‌ره‌ب فرۆشراوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵاڵی بۆ ژنان و كچانی له‌ش فرۆش ده‌كه‌ن سه‌ر به حكوومه‌تن و نیوه‌ی داهاتی قوربانیان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن. ئه‌و قوربانیه هه‌روه‌ها وتی: دۆخی ژنان و كچانی له‌ش فرۆش له عێراق زۆر خراپتره و بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی جنسی ١٠٠ دۆلار ئه‌ده‌ن كه ته‌نیا ٥٠ دۆلاری به قوربانی په‌رداخت ده‌كرێت و ژنان، به‌هۆی توندووتیژی و نه‌بوونی بێهداشت تووشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و دروونی بوون.