11
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌رۆز له گوندی ئاوێهه‌نگ كه پێشتر بانگه‌وازی بۆ كرابوو گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی سپای پاسداران هه‌موو جاده‌كانی گوندی ئاوێهه‌نگیان داخستووه و ڕێگه‌یان له هاتووچۆی خه‌ڵك گرتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سێ كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی ئیدریس حه‌یده‌ری، نه‌وشیره‌وان حه‌یده‌ری و سیروان حه‌یده‌ری له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و شوێنی ڕاگرتنیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.