5

ڕۆژی ڕابردوو، “ماركۆ ڕۆبیۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاتۆچۆی به‌رپرسانی ڕژیم و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ئا‌مریكا قه‌ده‌غه كراوه.
هاوكات ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ڕژیم كه ده‌ستیان له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران‌دا هه‌یه، نابێت به‌شداری پرۆسه‌ی كۆچ بۆ وڵاتی ئا‌مریكا ببن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگانی ڕابردوودا زیاتر له ١٠٠ په‌نابه‌ری ئێرانی له ئا‌مریكا به هۆی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌موده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، دیپۆرت كراونه‌ته‌وه و مۆڵه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته پێیان نه‌دراوه.