
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی سنفی سه‌ربه‌خۆی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو، قه‌ده‌غه‌ی كاتی هاتوچۆ بۆ زانكۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی ڕابردوو خوێندكارانی ژماره‌یه‌كی زۆر له زانكۆكانی ئێران، دژ به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان، كه‌شی توندی ئه‌منی له زانكۆكان و هه‌روه‌ها بێسه‌روشوێن كردنی ناڕازیان، كۆبوونه‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك بوون. له هه‌مان كاتدا، به‌رپرسانی زانكۆی به‌هه‌شتی به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، له هاتوچۆی زانكۆ بێبه‌ش كردووه و پێیان ڕاگه‌یندراوه كه تا كاتێكی دیاری كرا‌و و سازكرانی دۆسیه‌ی ئه‌منی، پێویسته سه‌ردانی زانكۆ نه‌كه‌ن.