33
ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كانی ناردووه داوای لێ كردوون كه ڕێگه نه‌ده‌ن قوتابیان جلی كوردی له‌به‌ر بكه‌ن و له‌و نێو مه‌دره‌سه‌دا مه‌راسمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ببه‌ن.
قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی جلی كوردی له قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان له حاڵێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربه‌ی شار، شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان گۆڕه‌پانی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بووه و ژن و پیاو، منداڵ و به‌ساڵاچوو تێدا به‌شدار بوون. به‌شداربووان به داگیرسانی ئاگری سه‌ركه‌وتن و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی، به‌ده‌ور ئاگری نه‌رۆزدا شایی و خۆشیان كردووه و نایهكی گه‌وره‌یان به ڕژیمی خه‌مۆك و ناته‌بای كۆماری ئیسلامی وتووه.