41
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی حه‌سه‌كه بڕیوه و به‌هۆی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ده‌یان منداڵ و به‌ساڵاچوو ژاراوی و تووشی نه‌خۆشی بوون.
بڕینی ئاوی خواردنه‌وه لەسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و بۆردوومانی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌یان كێشه‌ی بۆ دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان درووست كردووه و كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بێده‌نگی ڕاگرتووه. به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژانه ٤٠ بۆ ٥٠ شارومه‌ند به‌هۆی خواردنی ئاوی پیس ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها هه‌ژاری له كانتۆنی حه‌سه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه و خه‌ڵك توانای كڕینی ئاوی خاوێنی بهستهبهندیكراویان نییه.