به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ٦٠ له سه‌دی زه‌رفیه‌تی به‌ندئاوه‌كانی تاران به‌تاڵه و بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ژیانی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره تاڵ كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی تاران له ئاست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام وڵامی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و له‌وانه مه‌سعوود پزیشكیان ئه‌وه بووه كه ڕێگه چاره‌یه‌كیان جگه له قه‌تع كردنی ئاو نییه چوونكه بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه. پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی تاڵقان تا مانگی ڕه‌زبه‌ر جێبه‌جێ ناكرێت و به‌ندئاوه‌كانی مه‌نجیل و قه‌زوێنیش له وشكبوون نزیك بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكارانی شاغڵ له كارگه سه‌نعه‌تییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ده‌ستی پێكردووه و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به بێكاربوونی ملیۆنان كرێكار هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه.