8
به وته‌ی نوێنه‌ری مهاباد له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم، ٦٠ گوندی ئه‌و شارستانه تووشی ته‌بی ئاوی یان قه‌یرانی كه‌م ئاوی بوون.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كۆچبه‌ری، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و قه‌یرانی كه‌م ئاوییه. له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆرێك له گوندنشینان به‌هۆی كه‌ئاوی بۆ شاره‌كانی دیكه كۆچیان كردووه. هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت پێشتر به‌ڵێنی دابینكردنی ئاوی بۆ ١٤١ ئاوایی دابوو، به‌ڵام پڕۆژه‌كه ته‌نیا ١٠٪ پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوه.