4
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كڕین و هه‌روه‌ها كرێ خانوو له شاره‌كانی كوردستان، كرێكاران و چینه كه‌م داهاته‌كان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
له ڕۆژانی رابردودا حكومه‌ت بۆ یارمه‌تیدانی كرێكاران، بڕی ٩٠٠ هه‌زار تمه‌نی بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یک دیاری كردووه، به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نانه‌ت ٢٠ له سه‌دی كرێ خانووی ئه‌و چینه كه‌م داهاته دابین ناكات و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك. جێگای ئاماژه‌یه كرێكاران له كوردستان به هۆی نه‌بوونی داهات و حه‌قده‌ستی كه‌م، له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و چالاكانی مه‌ده‌نی خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر ئه‌م بڕیاره بوون.