به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست قه‌یرانی خۆراك و نه‌بوونی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان له فڕۆشگاكان دا ناڕازین و باس له دۆخی خراپی ئابووری و بایه‌خ نه‌دانی حكوومه‌ت به ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و هاویشتنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له قه‌یرانی ماده خۆراكییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: فڕۆشگاكانی شاروه‌ند و هایپرماركێته‌كان ڕاگه‌یاندنیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تا كاتێكی نادیار ئارد، برنج، ڕۆن، شه‌كر و …هه‌تد، له ئه‌نباره‌كانیان دا نییه و به هۆی كه‌می ماده سه‌ره‌كییه‌كان، ناتوانن خزمتگوزاری به خه‌ڵك پێشكه‌ش بكه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی خۆراك له حاڵێكدایه كه به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی ده تۆن خۆراك و ده‌رمانی خۆڕایی بۆ لوبنان نێردراوه و شارومه‌ندانی ئێرانی به دوای خۆراك و دڕه‌مان دا سه‌رگه‌ردانن.