به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی كوردستان، دیارده‌ی داڕمانی زه‌وی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كوو قه‌یرانێكی مه‌ترسیداری لێهاتووه و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ نه‌دۆزنه‌وه زیانێكی زۆر به دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گه‌ینێت.
به پێی زانیارییه‌كان، هه‌ڵگرتنی له‌ڕاده‌به‌ری ئاوی ژێر زه‌وی له قۆروه، دێولان، سرێش ئاوا و بۆلواناوا بووه‌ته هۆی داڕمانی زه‌وی و له داهاتوویه‌كی نزیك دا قه‌یرانێكی گه‌وره بۆ دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستانی كوردستان درووست ئه‌كات. هه‌ر چه‌ند پێشتر كارناسانی ژینگه‌یی سه‌باره‌ت به داڕمانی زه‌وی له چه‌ند پارێزگای ئێران هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت تا به ئه‌مڕۆ هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه. داڕمانی زه‌وی ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری، به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان، ڕووخانی ساختمانه‌كان و گیانی خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.