ڕۆژنامه‌ی “ئێقتێسادی میللی” ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكدا باسی له سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵكی ئێران له نێو گێژاوی سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێرانی گرتووه و هیچ په‌ره‌ستارێكی ده‌رچووی زانكۆ، حازر نییه به‌و ڕێژه كه‌مه‌ی حه‌قده‌ست كار بكات. گرانی نرخی ده‌رمان و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری پزیشكی نه‌خۆشه‌كانی تووشی ئازار، خه‌مۆكی و ته‌شویش كردووه و بنه‌ماڵه‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌دوای ده‌رمان دا سه‌رگه‌ردان بوون. هه‌روه‌ها كۆچكردنی كادری ده‌رمانی بسپۆڕ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سیسته‌می ده‌رمانی وڵاتی تووشی داڕمان كردووه و مافیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌رمانه كه‌میابه‌كان له بازاڕی ڕه‌شدا به چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه ده‌فرۆشن.