قوربانیبوونی ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، به‌ لانیكه‌م ٦٠ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تیدا، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، هێلی كۆپته‌ره‌كانی ئیسڕائیل به‌ ئه‌نقه‌ست ڕێزی ئاواره‌كانیان له‌ كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی كردۆته‌ ئامانج، هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هێشتا به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه‌ ده‌ڵێن: ٦٠ كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژراون و ١٦٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌، ٣١ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ١٢ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیان منداڵ بوون و ٧١ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیش بریندار بوون. له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ریش تا به‌ ئه‌مڕۆ ٣٥٨ منداڵ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل كوژراون و به‌ هه‌زاران كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net