9
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه، به لانیكه‌م ١٩ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣١ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل گه‌ڕه‌كه‌كانی شوجاعییه، جبالیا و زه‌یتوونیان به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣١ كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌زه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ١٨١ هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژرا و بریندار بوون و زیاتر له ١١ هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێن و چاره‌نووسیان نادیاره.