5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی ڕووسیه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هێرشه په‌هبادی و مووشه‌كییه‌كانی كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئۆكراین و به‌وهۆیه‌وه، ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٤٠ كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، له هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر زاپرۆژیا و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ١٦ كه‌سیان زیندانی بوون و ٤٠ كه‌س بریندار بوون. زلنسكی سه‌رۆككۆماری ئۆكراین هێرشی ڕووسیای بۆ سه‌ر زیندانێك له زاپرۆژیا به جه‌نایه‌تی جه‌نگی ناو برد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به زیاده‌رۆیه‌كانی ڤلادیمیر پۆتین بوو.