11
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، ١٣ كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری كۆناره‌ك له ڕووداوێكی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار بوون و دوو كه‌سیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌یانی دووشه‌ممه ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان مینی بووسی هه‌ڵگری كرێكارانی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ده‌ریای عومان بۆ زابۆل له مێحوه‌ری كۆناره‌ك بۆ زه‌ڕئاباد، له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكی ئه‌رته‌ش ڕووی دا و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.