قوربانیبوونی ١٥ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی توركیا

به‌هۆی سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی بوورسا له‌ توركیا، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئینسانی بووه‌ و پێشتر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته لایه‌نگرانیپ.ك.كیان به‌ هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌زانی، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ری خستووه‌ كه‌ سه‌ربازێكی فاشیستی ئه‌رتشی توركیا به‌ ناوی ئۆفۆك ئایته‌كین به‌ گاڵۆنێكی به‌نزین ئاگری له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی بوورسا به‌رداوه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ دارستانه‌كانی چواره‌مین گه‌وره‌شاری ئه‌و وڵاته له‌ ئاگردا ده‌سووتێت، هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ بوون و هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net