30
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ، چوار كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی پێش چوارشه‌ممه سووری گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر ساڵه و له كاتی نزیكبوونه‌وه به مه‌راسمه‌كانی چوارشه‌مه سووری و نه‌ورۆز، نه‌بوونی كه‌ڕه‌سته‌ی ئستانداردی ده‌ربڕینی خۆشی و درووستكردنی كه‌لووپه‌له‌كانی ته‌قینه‌وه و ئاگركردنه‌وه له ماڵه‌وه، ده‌یان كه‌س ده‌كاته قوربانی. له پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی ڕووداوه‌كانی پێش چوارشه‌ممه سووری ٣٢ كه‌س بریندار بوون كه چوار كه‌سیان به‌هۆی قورسی برینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٨ كه‌سی دیكه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كن كراون و باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره.