19
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، ٩ نه‌یسانی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری هه‌شتبه‌ندی بۆ مه‌نووجان پاش ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به دوای كاروانێكی سووختبه‌ران دا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردوون. له ئاكامی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم، ٩ نیسانی سووختبه‌ر له ئاگر دا سووتاون و ژماره‌یك سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون. به‌پێی دوایین زانیاری، ناسناوی یه‌كێك له سووختبه‌ركان بریتیه له: موحسن په‌ركان.