15
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، باوك و كوڕێكی خه‌ڵكی هه‌رسین و دوو ژنی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و كوڕه ته‌مه‌ن ١١ ساڵانه‌كه‌ی له شاری هه‌رسین و دوو ژنی ته‌مه‌ن ٦١ و ٨٨ ساڵ له ئه‌رده‌بیل به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی کاربۆن تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون و پێش گه‌یشتنی هێزه‌كانی فریاگوزاری، گیانیان له‌ده‌ست داوه.