2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مانگرتوو له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین له كۆبانی و به‌وهۆیه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان شارومه‌ند بریندار بوون.
به وته‌ی چالاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له به‌ندئاوی تشرین به پێكانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان شارومه‌ندی مه‌ده‌نی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون. هاوكات خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و شه‌نگال بۆ جارێكی دیكه دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی خێرای هێرشه‌كان بوون.