قووچان؛ داسەپاندنی سزای ١٥ ساڵ بەندکران بەسەر محەممەد عەلی وەحدەتی هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٦٥ ساڵ

قووچان؛ داسەپاندنی سزای ١٥ ساڵ بەندکران بەسەر محەممەد عەلی وەحدەتی هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٦٥ ساڵ

قووچان؛ داسەپاندنی سزای ١٥ ساڵ بەندکران بەسەر محەممەد عەلی وەحدەتی هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٦٥ ساڵ

11:02 – 20 February 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

محەممەد عەلی وەحدەتی، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، بەهۆی "ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوژرانی هاووڵاتییان لەلایەن حکوومەتەوە" لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی ئەو سزایە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، محەممەد عەلی وەحدەتی، هاووڵاتی کوردی تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەمەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی بەندکرانە ١٥ ساڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەشهەد (وەکیل ئاوا) گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، محەممەد عەلی وەحدەتی لەحاڵێکدا بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەرکراوە کە بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی لە بارودۆخێکی ناجێگیردا بەسەر دەبات.

ئەو هاووڵاتییە ناڕازییە، لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەشهەد بە تۆمەتی وەکوو "چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی"، "بێڕێزیکردن بە خامنەیی"، "ئەندامییەتی لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەت" و "بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان" سەرجەم سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

شایەنی باسە کە، محەممەد عەلی وەحدەتی پێشتر و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکرابوو و لە ئاکامدا بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی، هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net