2
بە پێی هەواڵەکان، دادگای ئەیاڵەتی فلۆریدای ئامریکا، پێداچوونەوە لە سەر سكاڵای سێ شارومەندی ئێران دژ بە “پەرویز سابتی” لە بەرپرسانی باڵادەستی ساواکی قەبووڵ کردووە.
ئەم سکاڵایە لە سەر بنەمای “یاسای پشتیوانی لە قوربانیانی ئەشکەنجە” تۆمار کراوە و دادوەرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە سەردەمی حکومەتی پەهلەویدا، لە لایەن ساواکەوە ئەشکەنجە دراون. ئەو دادگایە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داخوازی “پەرویز سابتی” بۆ بەستنی دۆسیەکە، بیانووی ئەو کەسەی کە وتبوی سکاڵاکە نایاساییە ڕەتکردەوە و ئێستا پێداچوونەوە لە سەر دۆسییەکەی دەستی پێکردووە.