2
بە پێی دیمەنەکان هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوە ئاستی گەرما لە ئێران و کوردستان و پچڕانی بەردەوامی کارەبا، شارەکان تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوون و خەڵک تووشی کێشە بوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی ئاوی بەندئاوەکان و هەروەها نەبوونی ژێرخانی پێویست بۆ دابین کردنی ئاو بۆ ژیانی خەڵک، زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی بێ ئاوی بوون و ژیانی خەڵک تووشی کێشە بووە. کارناسانی ئەم بوارە هوشداری دەدەن لە ئەگەری بەردەوامی بەڕیوەبەری ناکرامە و هەروەها بە کارهێنانی زۆری ئاو، ئەم کێشەیە لە شارەکان قووڵتر و بەرفراوانتر دەبێتەوە.