4
سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانی ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٩٦٪ی گرێبه‌ستی كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانی كاتییه و ئه‌و بابه‌ته ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
فه‌تحۆڵڵا به‌یات ڕایگه‌یاند: كاتیبوونی گرێبه‌سته‌كان نیگه‌رانی لای كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه و كارگه‌رانی قه‌راردادی و په‌یمانی ناچارن هه‌ر ساڵ گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه له به‌شه‌كانی ساختمانسازی، نه‌وت و گاز، پترۆشیمی و خزمه‌تگوزاری تۆمار كراوه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری ئێران درووست كردووه.