62
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی سلێمانی، هاوپه‌یمانی ژنانی ڕۆژنامه‌وان و فدراسیۆنی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی كوردستان و توركیا، هێرشی په‌هبادی ڕۆژی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر دوو ژنی ڕۆژنامه‌وانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
ڕۆژی ڕابردوو، په‌هبادێكی توركیا دوو ئۆتۆمبێلی له نزیكی سه‌ید سادق له پارێزگای سلێمانی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه دوو ڕۆژنامه‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكهوتهوه و یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی توركیه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشه، ڕایانگه‌یاند كه سكاڵا له دژی ده‌وڵه‌تی تورك تۆمار ده‌كه‌ن.