پاش هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، به‌رپرسانی وڵاتانی ئورووپایی، وڵاتانی ناوچه‌كه، چین و ڕووسیه خوازیاری دان به‌خۆدانانی هه‌ر دوو به‌ره‌ی شه‌ڕ و ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوای له شۆرای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی تاییه‌ت سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ببات و بڕیاره ئه‌و كۆبوونه‌وه كاتژمێر چواری ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت. هاوكات وڵاتانی ئاڵمان،فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا و كانادا هێرشه‌كانی سپای پاسدارانیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند. جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش داوای له نتانیاهوو كرد وڵامی هێرشه‌كانی ئێران نه‌داته‌وه و ڕێگڕی له خراپتربوونی دۆخه بگرێت. نتانیاهوو له وڵامدا دووپاتی كردووه كه وڵامی كۆماری ئیسلامی به توندترین شێوه ئه‌ده‌نه‌وه.