بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر ژینا ئه‌مینی ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، به‌رامبه‌ر به بێڕیزیكردنی مامۆستایه‌كی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له ئاست كچه‌كه‌یان، كاردانه‌وه‌ی توندیان نیشان دا و ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم ناچار به لێبوردن بوو.
ئەمجەد ئەمینی باوکی هه‌میشه زیندوو، ژینا ئەمینی، لە كاردانەوە بە قسەکانی عەلی ئینتزاری، مامۆستای زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سووكایەتیی بە کچە گیانبەختكردووەكەی کردبوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیوی: شەرمەزار بیت، باشترە ئه‌وه‌یه كه وڵامت نەدەینەوە. تەنیا دەتوانین بڵێین کە ناوهێنانی ژینا بە کچە کوردی سوننەی نەفلە، هەڵقوڵاوی مێشکی كەسێكی ئاست نزمە. موژگان ئیفتخاریش دایکی ژینا بە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەك لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام کاردانەوەی بەرامبەر بە قسه‌كانی عەلی ئینتزاری نیشان دا و وتی: لێدوانەکانت سەبارەت بە کچەکەم، سووکایەتییە بە هەموو خه‌ڵكی ئێران، ئەم سووكایەتیی كردنه، بێڕێزی بە کەرامەتی مرۆڤ و مافی هاووڵاتییانه. پێمان وابوو كه ئێوه وەک بەرپرسێکی ئەکادیمی خۆت لە لێدوانی درۆ و سووکایەتیکردن بەدوور ده‌گریت، بەڵام ڕق و کینە لە مێشکی تۆدا ڕەگی داكوتاوه و گرینگ ئه‌وه‌یه كه مێژوو بە شانازییەوە یادی ژینا دەكاتەوە.