به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به نووسینی دروشم و دڕاندنی پۆستێری به‌ربژێره‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان داوه.
له كوردستانه‌وه تا به‌لووچستان، له تارانه‌وه تا شیراز، له خووزستانه‌وه تا ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د، له ورمێ و ته‌ورێزه‌وه تا گیلان و مازه‌نده‌ران ته‌واوی پارێزگاكانی ئێران داوای بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك ده‌نگ بدات خه‌یانه‌تی كردووه، یان دروشمی “بۆ ده‌نگدان، ئه‌نگوست له خوێنیمان بكه‌ن” به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی كوردستان ئازادیخوازان هوشداریان داوه‌ته ئه‌و دووكاندارانهی شوێنی كاره‌كه‌یان بۆ ته‌بلیغات به‌كار دێنن و به‌نێر و پۆستری به‌ربژێره‌كان ده‌سووتێنن.