کەمپەینی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، سەبارەت بە سهپاندنی سزای سێداره بهسهر ژنانی زیندانیی سیاسی لهلایهن كۆماری ئیسلامیهوه، هەڵوێستیان هەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: حوكمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی، چالاکی مەدەنی و شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری دەرچووە، وریشە مورادی و نەسیم سیمیاری غولامی، چالاكی مهدهنی و لە بهندكراوانی شۆڕشی ژینا، لەگەڵ تۆمەتی بەغی بهرهڕوو بوونهتهوه و مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە. هادی قائیمی، بەڕێوەبەری ئهو کەمپەینە وتی: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر بزووتنەوەی بەربڵاوی ژنانی ئێران، لە تاکتیکی هەڕەشە و ئێعدام کەڵک وەردەگرن تاكوو ناڕازاییان بێدهنگ بكەن. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخێرایی و بوێرانە داوای کۆتایی هێنان بە دەرچوون و جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی نامرۆڤانە لە ئێران بکات.