7
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و مۆنستری ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له كارزاری نا بۆ ئێعدام، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا.
ئێرانیانی ئازادیخواز سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له ٣٤ زیندانی ئێران، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتی ئاڵمان كۆده‌بنه‌وه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.