22
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حه‌ڵقه‌ی لاوانی ئێرانی له مۆنتڕاڵی كانادا، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كارزاری یه‌كڕێزی دژبه جیاوازی جنسیه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئێرانی كانادا كارزارێكیان له دژی جیاوازی جنسیه‌تی له ئێران و ئه‌فغانستان ده‌ست پێكردووه و هه‌ر حه‌فته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه حكوومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و تالیبان به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و كارزاره هیوادارن هه‌موو گه‌نجانی ئێرانی ده‌روه‌ی وڵات په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بن تاكوو بتوانن گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ته ئورووپاییه‌كان و كانادا به مه‌به‌ستی سزادانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و تالیبان زیاد بكه‌ن.