53
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسیدا، واته له ١٢ گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٠ تاكوو ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سه‌رجه‌م ٩٠٤ كۆڵبه‌ر كوژران و بریندار بوون.
له كۆی گشتی ئه‌و ٩٠٤ كۆڵبه‌ره، ١١٩ كۆڵبه‌ر كوژراون و ٧٨٥ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه، ٦٩١ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی كوژران و بریندار بوون. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، ئاماری توندووتیژی له سه‌ر شه‌قامه‌كان و سنووره‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.