4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، خاوه‌نی ئه‌و دووكانانه‌ی كه له مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه دا هۆشداری پۆلۆمپیان وه‌رگرتبوو، به یارمه‌تی بازاڕیانی دیكه دووكانه‌كانیان كرده‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌یان دووكان له شاره‌كانی سه‌قز، سنه، بۆكان، مهاباد، دیوانده‌ره، مه‌ریوان، شاباد، كرماشان و ئیلام به بیانووی به‌شداری كردن له مانگرتنی گشتی، له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه پۆلۆمپ كران. ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شاری سه‌قز، بازاڕیان هۆشداره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌ماكن و ڕه‌نگه سووره‌كانیان پاك كرده‌وه و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه دووكانه‌كانیان كرده‌وه.