
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی وڵاتی ئاڵمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌شێك له هێزه‌كانی له هه‌رێمی كودرستان ده‌كشێنێته‌وه.
له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هه‌ڕشه‌ی میلیشیاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له عراق، به‌شێك له ئه‌و هێزانه‌ی كه پێویستیان به مانه‌وه نییه له هه‌رێمی كوردستان، بۆ وڵاتی خۆیان ڕاده‌گوێزرێن و هه‌روه‌ها تا كاتێكی نادیار ژماره‌ی هێزه‌كانیان به‌رز ناكه‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئاڵمان به هۆی په‌روه‌رده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كورستان به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، له هه‌رێمی كورددستان ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگەکانی داهاتوودا به ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به جێ بهێڵن.