
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لته‌نفی سووریاوه بۆ وڵاتی ئۆردۆن كشاونه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و حكومه‌تی كاتیی سووریا، دوو به‌رپرسی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕایانگه‌یاند كه، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لته‌نفی سووریایان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریا كردووه و بۆ وڵاتی ئۆردۆن پاشه‌كه‌شه‌یان كردووه. به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، بڕیاره كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به پێكهێنانی چه‌ندین لیوا تێكه‌ڵی ئه‌رته‌شی سووریا ببێت و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌شداری له پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.