ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماو له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق، دوو هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هاوژین له ده‌ورووبه‌ری ده‌روازه‌ی سنووری به‌ره‌كه‌ت له شارستانی مێهرانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، به‌سه‌ر مینێكی به‌جێماو له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق دا كه‌وتوون و به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ٤٢ هه‌زار كیلۆمتری چوارگوشه له سنووره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق مینرێژ كراوه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ ناوچه سنوورییه‌كانی له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پاك نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌ی كۆنوانسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مینی تازه‌شی چاندووه كه ساڵانه ئه‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و كه‌م ئه‌ندام بوونی ده‌یان هاونیشتمانی.