14
سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافی ژنانی خەڵکی سنە لە لایەن لقی ٤ی دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران گۆڕدرا.
بەپێی زانیارییهكان، کۆبوونەوەی دادگای پیداچوونەوە به تۆمهته سهپێندراوهكانی سهر ژینا مودەڕیس گورجی، بە ئامادەبوونی خۆی و پارێزەرەکانی لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە لقی ٤ی دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە چووه و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی ئەو چالاکە مەدەنییە کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی قازی کەرەمی بە سەریدا سەپابوو، لەلایەن ئەم دادگایەوە بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران گۆڕدراوە.