
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، په‌ره‌ستارانی ئێران به ده‌ستپێكردنی كه‌مپه‌ینێكی سه‌رتاسه‌ری، خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه په‌ره‌ستاران له كه‌مپه‌ینه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به داخوازییه دواخراوه‌كانیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاتی كار بوون.