12
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ئوستانی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ئه‌و پارێزگایه پێویستی به ٣٠٠ هه‌زار میتری چوارگۆشه فه‌زای ئامووزشی هه‌یه.
به وته‌ی ئیبراهیم مواردی، سه‌رانه‌ی ئامووزشی له پارێزگای كوردستان بۆ هه‌ر قوتابی ٤.٨١ میتری چوار گۆشه‌یه له حاڵێكدا مامناوه‌ندی ستانداری ئه‌و سه‌رانه له ئێران ٥.٤٥ میتری چوارگۆشه دیاری كراوه. كه‌می فه‌زای ئامووزشی له شه‌ش ناوچه‌ی شاره‌كانی بانه، مه‌ریوان، سنه، سه‌قز، قوروه و دێولان ده‌ستنیشان و ده قوتابخانه‌ی كانێكسی تۆمار كراوه.