به وته‌ی چالاكانی سنفی، قوتابخانه ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئێران پێویستیان به ٦٠ هه‌زار موعه‌لیم و ٣٠ هه‌زار ڕاوێژكاری ده‌روونناس هه‌یه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بایه‌خ به دۆخی قوتابیان نادات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ناچارن منداڵه‌كانیان له ناوه‌نده خسووسیه‌كان ناونووسی بكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته گوشاری ئابووری بۆ بنه‌ماڵه‌كان هێناوه. هه‌روه‌ها ناوه‌نده خسووسیه‌كانیش له جیاتی دابینكردنی سیسته‌می په‌روه‌ده‌ی ستاندارد، ناوه‌نده‌كانیان كردووه‌ته شوێنی نه‌مایشدانی مۆد و یایه‌خێك به په‌روه‌رده‌ی قوتابیان ناده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش نه‌یتوانیوه واكسنی گارداسیل بۆ قوتابیان دابین بكات و ئه‌و بابه‌ته ته‌ندرووستی قوتابیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. چالاكانی سنفی ده‌ڵێن: دۆخی قوتابیانی ناوچه هه‌ژارنشین و گوندنشینه‌كان زۆر خراپتره. له ناوچه‌ی جازمووریانی كرمان، به‌هۆی نه‌بوونی سرویسی گواستنه‌وه، قوتابیان ناچارن ٢٠ كیلۆمتر ببڕن تا ده‌گه‌نه قوتابخانه و له‌و ڕێگایه دا ئه‌منیه‌تیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.