به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌ره‌ستاری زانكۆی زانیاری پزیشكی پارێزگای ورێ ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: پێویستیان به زیاتر له هه‌زار په‌ره‌ستار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ئوستانه هه‌یه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ٢٤ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌یه و پێنج هه‌زار و ٢٠٠ په‌ره‌ستار تیایاندا كار ده‌كه‌ن. په‌ره‌ستاران ناچار به ئیزافه‌كاری بێ حه‌قده‌ست ده‌كه‌ن و كوالێتی ده‌رمان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزرای پزیشكی له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه. پێشتر كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی پارێزگای ورمێ چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا و به‌رپرسانی ئوستانیش بایه‌خیان به داواكارییه‌كانیان نه‌دا.